بومەلەرزەیەكی بەهێز لە كرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕویداو تا ئێستاش زیانەکان راگەیەنراوە.

سەنتەری بوومەلەرزەی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، چەقی بوومەلەرزەکە لە نزیکی سەرپێلی زەهاو و بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر بووە.

هاوکات تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە ئاشکرانەکراوە.


PM:02:13:26/04/2021