ئەمڕۆ تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی بەمەبەستی پاکرکردنەوەی تونێلەکە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی پاككردنەوەی ناو تونێلی پێشڕەو لەخۆڵ و خاشاك ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە كاتژمێر (٩ی بەیانی تا ١٢) ی نیوەڕۆ دادەخرێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکآت کە لەو ماوەیەدا ڕێگای ئەزمەڕ بەكاربهێنن.