ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت" گەورەترین گەندەڵی و ساختەکاری و داگیرکاری لە مێژو سلێمانیدا لەم سێ ساڵەدا كراوە".
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە" گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری و داگیركاری له مێژو سلێمانیدا، له‌م سێ ساڵه‌دا كراوه، له نێو فه‌رمانده‌یی ھێزی پێشمه‌رگه، فه‌رمانگه‌ی زه‌وی و زار ھه‌یه، چۆنیان بوێت به‌بێ شاره‌وانی و تاپۆ و حكومه‌ت به‌وشێوه زه‌وی ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاندووە" ھه‌موو ئه‌م داگیركاریه‌ش به‌ناوی ھێزی ئه‌منی و چه‌كداره‌وه ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ھیچ به‌ڵگه‌نامه‌و تاپۆ و ھیچ شتێكی نیه، له ئێستادا بوه به‌ھۆی دروستبونی چه‌ندین كێشه له ئاینده‌شدا سه‌دان دوژمنداری دروستده‌كات".
عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی خستوەتەڕوو، چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی به‌ناوی ھێزی پێشمه‌رگه‌وه نزیكه‌ی 23.000 (بیست و سێ هه‌زار) پارچه زه‌ویان به‌پێ تاپۆ و فه‌رمانی وزاری فرۆشتوه، پشت فه‌رمانده‌یی و تاسڵوجه به‌های هه‌ر پارچه زه‌ویه‌ك 10-30 هه‌زار دۆلار ده‌بێت، كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌شی ده‌ستیانكه‌وتوه 332 ملیۆن دۆلاره.
پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لەوەشکردووە، له قوله ره‌یسی نزیكه‌ی 20.000 (بیست ھه‌زار) پارچه زه‌وی دابه‌شكراوه، جگه له‌وه‌ش به ئامێری پێشكه‌وتو، له ئاسمانه‌وه زه‌وی ئیفراز ده‌كرێت! به سه‌وزایی و دار و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ی بازرگانی بۆ ده‌كێشرێت، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر تاوه‌رو ھێڵی كاره‌با ده‌كرێت.