بكوژانی ڕوداوەكەی شەوی ڕابردووی گەڕەكی ڕاپەڕینی سلێمانی دەستگیركران


لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "  شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ‌ دوكان شەرو ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان(دوكانی ساردەمەنی )  كە بەچەقۆهێرشی كرابووە  سەروو بریندار بوو و گیانی لەدەستدا ."

هەروەها هاتووە "دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی ڕوداوەكە كە هەڵاتبوو لەچەند گەڕەكێك لەولای شوێنی ڕوداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا كە خاوەنی كافتریاكەیە و تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بووە دەستگیركرا" .

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت " لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران ك ، ع ، ع لەدایكبوی 1990، ژ ، ف ، ر لەدایكبووی 1998 
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە".




AM:11:29:30/04/2021