تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی هیچ کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، ١١٧ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون، ١٢ تووشبووی نوێش داخڵ کراون، هەروەها ١٠ تووشبووش چاکبوونەتەوەو لە نەخٶشخانە دەرچوون.

هەروەها هاتووە، ١٠١ نەخۆش لە ژێر ئۆکسجیندان، ٢٠ نەخۆشیش لە ژێر چاودێری چڕدان، هەروەها ١٦ نەخۆش لە ژێر ئامێری cpap دان، هیچ کەسێکیش گیانی لە دەستنەداوە.
 
لە دەرکەوتنی ئەم شەپۆلە نوێیە کۆرۆناوە هیچ رۆژێک نەبوو لە پارێزگای سلێمانی کەس بە کۆرۆنا  نەمرێت، ئەمڕۆ نەبێت کە یەکەم رۆژە.

PM:10:24:30/04/2021