وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی داعش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ھێرشەکەی ئەمشەوی داعش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتوندی بەرپەچی ھێڕشەکەی تیرۆریستانی داعشی داوەتەوە".

لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە" هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەتوندی بەرپەچی هێڕشەكەی تیرۆریستانی داعشی داوەتەوەو تێكیشكاندوون، لەكاتی راوەدونانیان ژمارەیەكی زۆریان كوژراون و لاشەكانیان جێماون، بەداخەوەش شەهید و بریندار لەڕیزی هێزی پێشمەرگەدا هەن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی ئایار گروپە چەكدارەكانی داعش لەمیحوەری پردێ‌ هێرشیان كردە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگەو شەڕو پێكدادان ڕوویداوە، بەھۆی رووبەڕوبوونەوەکە سێ‌ پێشمەرگە شەهید بوون و دوانیش برینداربوون. 


AM:08:34:01/05/2021