سلێمانی.. ژنێک لە باڵەخانەیەک خۆی خستەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی ئایار ژنێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانی شاری سلێمانی خۆی خستەخوارەوەو گیانی لەدەستدا. 
 
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی ژنێک تەمەن سەرو ٣٥ ساڵ لە نهۆمی سەرەوەی باڵاخانەیەک خۆی فرێدایە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.  

لە دوای رووداوەکە تەرمی ئەو کەسە نێردراوە بۆ پزیشکی دادی شاری سلێمانی، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.


AM:11:14:01/05/2021