تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢٤ تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و پێنج نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ ٢٤ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ١١٨ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٩٨ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ١٨ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و پێنج حاڵەتی گیان لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە.