به‌هۆى زۆرى تووشبوون به په‌تاى كۆرۆنا ده‌وامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى بۆ ماوەی یەک هەفتە راده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گشتی سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كاتەوە، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان به‌گشتی و به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌په‌تای كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، له‌م ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و به‌شه راده‌گیرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا کارەبای سلێمانمی داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه و تاپۆ و روخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن.