تەندروستی سلێمانی: ١ تووشبوی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند کە تەنها یەک تووشبوو گیانی لە دەستداوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی راگەیاندراوە ١٢٥ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون، ٣٥ تووشبووی تازەش داخڵی نەخۆشخانە کراون، ١٧ تووشبووش چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون.

تەندروستی سلێمانی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ١٠٦ تووشبوو لە ژێر ئامێری ئۆکسجیندان، ٢١ نەخۆشیش چاودێری چڕ دەکرێن، هەروەها ١٨ تووشبووش لە ژێڕ ئامێڕی cpap دان و، تەنها یەک کەس گیانی لە دەستداوە.



PM:11:43:03/05/2021