وێنە.. ناڵە سوپەر بە ستایلێکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتەوە

خانمە میدیاکاری دیاری کورد ناڵە سوپەر لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت.

ناڵە سۆپەر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نوێترین وێنەی بڵاوکرایەوە کە بە شێوەیەکی جیاوازو تایبەت دەردەکەوێت لە وێنەکاندا.

ناڵە سوپەر تەمەنی ٢٩ ساڵە لە ئەسڵدا خەڵکی سلێمانیە، بەڵام بەهۆی کاری مامۆستاییەوە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە، ناوبراو دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، تا ئێستاش ناوبەناو داوای لێدەکەن کاری بێژەری یان هونەری بکات، بەڵام تا ئێستا بەڵێنی کارکردنەوە نەداوە.


AM:10:12:04/05/2021