تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی توشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٩ تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و دوو نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە". 
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ ١٩ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون". 

ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ١٢٠ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٩٨ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.

هاوکات ٢٢ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و دوو حاڵەتی گیان له‌ده‌ستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە. 


AM:12:10:05/05/2021