كچێك له‌سه‌ر پردى وڵوبه‌ی شارى سلێمانى خۆى خستە خواره‌وه‌و دواتر ئۆتۆمبێل لێى ده‌دات و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستدا.
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌رى فریاكه‌وتنى خێراى ته‌ندروستى ژماره ١٢٢ ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کچێک بەهۆکارێکی نادیار لە پردی وڵوبەی لە شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوە و دوای ئەوەى ئۆتۆمبێلێک لێیدا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
وتیشی" کچەکە ته‌مه‌نى له‌نێوان ١٦ بۆ ١٧ ساڵه و لەئێستادا تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەری شاری سلێمانییە، دوای ئەنجامدانی توێکاریش بۆ تەرمەکەی رادەستی کەس و کارەکەی دەکرێتەوە".