ئەو كچەی مێرمنداڵەی بەیانی ئەمڕۆ لهسهر پردی وڵوبهی شاری سلێمانی خۆی خستە خوارهوه، تا ئێستا کەسوکارەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەگەر تا ئێوارەی ئەمرۆ کەسوکاری ئەو کچە نەدۆزرایەوە کە جلی قوتابخانەی لەبەردابووەو هیچ پێناسێکی هەڵنەگرتووە، پەنا دەبرێتە بەر میدیاکان بۆ دۆزینەوەی کەسوکارەکەی.
بەیانی ئەمڕۆ سامان نادر بهڕێوهبهری فریاكهوتنی خێرای تهندروستی ژماره ١٢٢ ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کچێک بەهۆکارێکی نادیار لە پردی وڵوبەی لە شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوە و دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لێیدا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
وتیشی" کچەکە تهمهنی لهنێوان ١٦ بۆ ١٧ ساڵه و لەئێستادا تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەری شاری سلێمانییە، دوای ئەنجامدانی توێکاریش بۆ تەرمەکەی رادەستی کەس و کارەکەی دەکرێتەوە".