ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسایشی سلێمانی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا دانپێدانانی ژمارەیەک تۆمەتباری بڵاوکردەوە كه له ڕێگه‌ی هاوینه‌هه‌واری دوكان به‌جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگرییان له گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب كردووه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی رێگریكردن له گه‌شتیاری عه‌ره‌ب و لیسه‌ندنی پاره و كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیرکراون و ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كانیشیاندا گیرا.
ئاسایشی سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە، پارێزگای سلێمانی ئه‌و شوێنه ئارامه‌یه كه هاوڵاتیانی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم و عێراق له‌سایه‌ی هه‌وڵی ماندو نه‌ناسانه و شه‌ونوخونی هێزه‌كانی ئاسایش‌دا، ده‌توانن به‌ئاسوده‌ی تێیدا بژین و رێگه‌ش به‌هیچ كه‌سێك نادرێت له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا ئارامی هاوڵاتیان تێكبدات.