پارێزگاری سلێمانی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژن بڕیاری دا

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژن ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد و ڕایدەگەیەنێت" کە لە رۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێناکرێت".

لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگاری سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند" لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت و پێویستە هاوڵاتییان پابەندی رێنمایی و رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و خۆیان لە سەردانیکردن و تێکەڵاوبوون بپارێزن و نەبنە هۆی دروستکردنی بەریەککەوتن و کۆبونەوە و قەرەباڵغی".

دەقی بڕیارەکان: 



PM:02:33:07/05/2021