لەبارەی دۆخی تەندروستی ناسری رەزازیەوە روونکردنەوەیەک بڵاودەکرێتەوە

لەگەڵ دەنگۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی ناسری رەزازی، ئەو هونەرمەندە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تەندروستی باشەو ئەو هەواڵانە ناڕاستە.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە، ناسرای رەزازی دەڵێت " چەند شەو لەمەوبەر لەبەرنامەی شەوانی کوردسات کە بەراستەوخۆ پەخشدەکرا کەمێک باری تەندروستیم تێکچوو، بەڵام هیچ نەبوو کەمێک گەدەم تێکچووبوو، دەنگۆیەک داخراوە کە گوایه من نەخۆشم و حاڵم باش نییە کە جێی سەرسوڕمانەو، من تەندروستیم زۆر باشە".

لە درێژەی پۆستەکەیدا ئەو هونەرمەندە بەناوبانگە دەشڵێت "هەر لێرەوە سپاسی ئەو ئازیزانە ئەکەم کە لە ڕووی دڵسۆزی ئەو قسەیان کردووە و شوکر بۆ خوا من باشم و کێشەیێکم نییە".



PM:08:33:07/05/2021