ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهاکەی بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەرامبەر دیناری عێراقی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینار، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٤٨ هەزارو ١٠٠ بوو.
- نرخ ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٩ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٦ هەزارو ٣٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزارو ١٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٨٢٥ دینار.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٧٨ هەزار دینار.