بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت

بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری سنەی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی هه‌ژاند.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا و هاوڵاتیانی ناوچەکە و دەوروبەری هەستیان بە بەهێزی بومەلەرزەکە کردووە، ماڵەکانیان چۆڵکردووە. 

ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن، بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٤.٤ پلە بووه‌، هاوکات بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە گوندی پایگلانی شارۆچكەی سروئاباد خانویەك ڕووخاوە. 


PM:12:16:08/05/2021