ڕۆژی چوارشەممە وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكرا

شورای بەڕێوەبەرایەتی مەكتەب قورئان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکراوە".

شورای بەڕێوەبەرایەتی مەكتەب قورئان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە نووسراوێكدا لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان باسی لەوەکردووە، بەهۆی ئەوەی رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رمەزان بوو، بەراوردکاری لە مانگی شەوالدا هەیە، بەوپێیە رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رمەزان. 

سعودییە و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی، رۆژی پێنجشەممەیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکردووە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ ڕۆژێكی دیارینەكردووە بۆ ئەو مەبەستە.

مەکتەبی قورئان، کۆمەڵێک قوتابخانەی دینی بوون کە لە ناوچە سوننەنشینەکانی ئێران، پێش شۆڕشی گەلانی ئێران، لە سەر دەستی ئەحمەدی موفتی زادە دامەزرا، سەرەتا لە شاری سنە و مەریوان بە شێوەی قوتابخانەی قورئان دەستی بە کار کرد، دوایی ناوی خۆی گۆڕی بۆ مەکتەبی قورئان و ئێستاکە وەکوو بزاڤێکی دینی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان درێژە بە چالاکی دەدات.


PM:12:57:08/05/2021