ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی لەکاتی کارکردندا کرێکارێک لەلایەن وەستاکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.
سامان نادر بهڕێوهبهری سهنتهری فریاكهوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ تیمەكانمان تەرمی كرێكارێكی بەڕەگەز سوریان لە گەرەكی سەرچنار گواستەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کرێکارە لەگەڵ وەستاکەی کە بە رەگەز کوردی باکووری کوردستانە بووەتە شەڕیان و وەستاکەی چەقۆیەکی لێداوە، بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
کرێکارە کوژراوەکە، ناوى (ع، ح، ب)ەو خەڵکى کۆبانێى رۆژئاواى کوردستانە و تەمەنی ١٧ ساڵە.