کەمێک پێش ئێستا كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی توندی له‌سه‌ر دۆسێی سزادراوانی بادینان بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی به هەرێمی كوردستانه‌وه گرێیان ده‌دات له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌های هاوبه‌ش و پرنسیپی هاوبهشپێکراو دامه‌زراون له‌نێویاندا ئازادی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان".
كونسوڵخانه‌ی گشتی فەڕه‌نسا له هه‌ولێر، لهراگهیهندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕواننه بڕیاری پێداچونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه به‌بیر ده‌هێننه‌وه كه ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی به گه‌لی كوردستانه‌وه گرێیان ده‌دات و ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی نێوان فڕه‌نسا و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌های هاوبه‌ش و پڕه‌نسیپی هاوبهشپێكراو دامه‌زراون، له‌نێویشیاندا ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌بڕین و خۆپیشاندان، پێگه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه".
كونسوڵخانه‌ی گشتی فەڕه‌نسا لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، نیگه‌رانی ئاشكرای خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تۆمه‌تباركردنی په‌یوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كان و كونسوڵخانه‌كانی كراوه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان.