لە سلێمانی گەنجێکی تەمەن (٢٢) ساڵ گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گەنجێکی تەمەن (٢٢) ساڵ کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر بریندارکرابوو، لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە میدیاکانی رایگەیاند" دوای ئەوەی گەنجێک سێ رۆژ لەمەوپێش لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی بریندار کرا، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا". 

وتیشی" شەڕەکە لە نێوان چەند گەنجێکدا بووە و لەکاتی شەڕەکەدا گوللە بەر سەری کەوتووە و خەنجەر بۆکسیش بەکارهێنراوە".

ئەو گەنجە ناوی (ع، ح، ب)ە و تەمەنی ٢٢ ساڵە، ماڵیان لە گەڕەکی ئازادیی شاری سلێمانییە.


PM:01:47:09/05/2021