هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ١٤٤ ئۆتۆمبێل هەیە کە لە ساڵانی رابردودا دەستیان بەسەردا گیراوە و ١٥ رۆژ مۆڵەت دراوە بە خاوەنەکانیان بۆ ئەوەی بچن ئۆتۆمبێلەکانیان وەربگرنەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ١٤٤ ئۆتۆمبێل هەیە کە لە ساڵانی رابردودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ساڵانێکی زۆرە ئەو ئۆتۆمبێلانە ماونەتەوە و خاوەنەکانیان نایەن بە لای ئەو ئۆتۆمبێلانەوە بۆ ئەوەی وەریبگرن".

دەشڵێت" خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان لەلایەن هاتوچۆی سلێمانییەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لەماوەی ١٥ رۆژدا واتە لە بەرواری ٩ی ئایار تا ٢٣ی ئایاری ئەمساڵ، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی  ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکەن". 

باسی لەوەشکردووە، ئەگەر لە ماوەی ئەو ١٥ رۆژەدا خاوەن ئۆتۆمبێلەکان، نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان ئەوا هاتوچۆی سلێمانی، ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی سکراب بە پرۆسەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێن.


PM:05:36:09/05/2021