لەبارەی کوشتنی قاسمی سلێمانیەوە
دژە تیرۆری " پارتی ": لاهور جەنگی تێوەگلاون


دژە تیرۆری " پارتی " لاهوری شێخ جەنگی و گرووپێکی دژە تیریرۆی یەکێتی بە تێوەگلاو لە رووداوی کووشتنی قاسمی سلێمانی ناوزەد دەکات.
لە روونکردنەوەیەک دژە تیرۆری " پارتی " لەبارەی بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی " یاهو " دەڵێن " دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی بنکۆڵکاری لە ماڵپەری یاهوو نیوزی یٔەمریکی لەسەر وردەکاری یٔۆپەراسیۆنی بە یٔامانجگرتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی یٔێران کە تێیدا ناوی دژە تیرۆری کوردستان هاتووە، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی رادەگەیەنین، دژە تیرۆری کوردستان ناسراوە بە CTD وە دوور و نزیک پەیوەندی بە زانیارییەکانی ناو یٔەو راپۆرتە و یٔەو یٔۆپەراسیۆنەوە نییە و لێی بێ یٔاگایە".

لە درێژەی روونکردنەوەکەدا دەڵێنن " گرووپێک هەیە بە ناوی CTG کە سەر بە لاهوور جەنگی و براکانیەتی و پابەند بە رێکار و یاساکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە نین و لە دەرەوەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2011ی پەرلەمانی کوردستان کار دەکات کە تایبەتە بە یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی کوردستان-عێراق".

دەربارەی " تێوەگلانی " لاهور جەنگیەوە، دژە تیرۆری پارتی ئەوە دەخەنەڕوو " لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکەی یاهوو نیوزدا بە روونی باس لەم تێوەگلان و بەشدارییەی هێزەکانی CTG دەکات و بۆ یٔەو مەبەستەش لە راپۆرتەکەدا بە روونی یٔاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە لاوێن یٔازادی گوتەبێژی لاهوور جەنگییەوە کردووە بۆ یٔەوەی روونکردنەوە لەسەر بەشداریی و تێوەگلانیان لە بەیٔامانجگرتنی قاسم سولەیمانیدا بدەن".

ئەو دەزگایە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "یٔێمە دووبارە رایدەگەیەنین کە دژە تیرۆری کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نییە".

لە کۆتایی دا دژە تیرۆری پارتی دەڵێن "پێشنیار دەکەین کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لێکوڵینەوەیەکی جددی لەسەر یٔەو راپورتە بکات بۆ یٔەوەی راستییەکان بو رای گشتی یٔاشکرا بکرێن."



PM:09:55:09/05/2021