تەندروستی سلێمانی: ٤ کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو یەک شەممە رایگەیاند کە ٤ تووشبووی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی خشتەیەک کە تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە ١٧ تووشبوو لە ژێر ئامێری cpap دان، ٢٤ تووشبووش لە ژێر چاودێری چڕدان، هەروەها ٨٣ تووشبوو لە ژێر ئامێری ئۆکسجیندان.

تەندروستی سلێمانی باس لەوە دەکات کە ١٠٢ تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون، ٢٠ تووشبووش داخڵبوون، ١٨ تووشبووش لە نەخۆشخانە دەرچوون و چاکبوونەتەوە. 



PM:10:37:09/05/2021