په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" بەبێ ئاگاداری پەروەردە دەیانەوێت حەوت خوێندنگای ناو شار بفرۆشن و ئەمەش قبوڵ ناکەین".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویەتی " له سلێمانی ھەشت ھەزار دۆنم زەوی بە نایاسای تەخاشان و پەخاشانی پێکراو فرۆشرا.کەس دێڕێکی نەوت".
لە درێژەی پۆستەکەیدا وتیشی " ئێستاش بەبێ ئاگاداری پەروەردە دەیانەوێت حەوت خوێندنگای ناو شار بفرۆشن ئەمەش قبوڵ ناکەین.
عەلی حەمە ساڵح جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بە دڵنیاییاوە ناھێڵن ئەو قوتابخانانەش بفرۆشرێت! بەبێ ئاگاداری پەرورەردە، بەبێ بەدیلی باشتر‌و بە شێوەی نایاسایی، یۆیە ئەمە بۆ ئێمە شەڕە.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەو قوتابخانانە هەریەک لە ئامادەیی سەڵاحەدینی ئەیوبی، دواناوەندی و قوتابخانەی گۆیژە، قوتابخانەی شێخ مەحمود، ئامادەیی بازرگانی ئێواران، ئامادەیی شەهید جەمال تاهیرە.