ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی فرۆشتنی قوتابخانەکان دووپاتدەکاتەوە

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خەدیجە عەبدولجەبار لەنامەیەکدا کە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای ناردووە راستی هەوڵدانی شارەوانی سلێمانی بۆ فرۆشتنی موڵکی ئەو قوتابخانانەو گۆڕینی بۆ پرۆژەی بازرگانی دووپات دەکاتەوە.

بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری خۆی بڵاویکردۆتەوە " ئەمڕۆ ٢٠٢١/٥/١٠ یاداشتێك لەلایەن ھاوكاری بەڕێز خەدیجە خان سەبارەت بە هەوڵی شارەوانی سلیمانی بۆ فرۆشتنی چەند خویندنگەیەکی ناوشاری سلێمانی  بە دەست گەیشت".

جێگری سەرۆکی ئەنجومەن دەقی نامەکە بەم شێوەیە بڵاودەکاتەوە: 

لە کاتیکدا  لەناو شاری سلیمانیدا  کێشەی نەبوونی بینای قوتابخانە و نەبوونی زەوی بۆ دروست کردنی بینای قوتابخانە لە لایەن خیرخوازانەوە کێشەیەکی دیاری بواری پەروەردەیە ، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی سەرقاڵی فرۆشتنی بیناو زەوی کۆمەڵێک قوتابخانەی دیاری ناو شاری سلیمانیە لەوانە (قوتابخانەی سەڵاحەدین و قوتابخانەی شەهید جمال تاهیر ...) ، لەبەرژەوەندی کۆمەڵێک بازرگان و گۆڕینیان بۆ پرۆژەی بازرگانی ،  بە فشاری هەندێک لایەن و کەسایەتی و راگەیاندنکار ، پرۆسەی موزایەدەکەیان بە نووسراوی ژمارە (  ٦٢٥٥ لە ٢٠٢١/٥/٣  )  راگرتووە ، کە هیچ گرەنتیەک نیە ئەو راگرتنە کاتی بێت و  نەفرۆشرێن ...لیرەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەین بە ئاراستەکردنی نووسراو بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە ریگریکردن و ڕازی  نەبوونی ئەنجومەن لەو بارەیەوە ...
خدیجە عبدالجبار احمد 
..



PM:07:36:10/05/2021