تەندروستی سلێمانی: کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێڕی رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو بڵاویکردەوە ٩٨ نەخۆش لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، ١٨ تووشبووی نوێش داخڵکراوەو ١٦ نەخۆشیش دەرچوون و چاکبوونەتەوە.

تەندروستی سلێمانی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ٨٠ تووشبووی کۆرۆنا ئۆکسجین وەردەگرن، هەروەها ٢٤ تووشبووش لە ژێڕ چاودێری چردان، ١٧ تووشبووش لە ژێر ئامێری cpap دان، کەسێکیش گیانی لە دەستداوە.

 

AM:12:16:12/05/2021