سلێمانی.. لە مانگی ڕەمەزان (٢٥) شوێنی گەشتیاری داخران

لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری شاری سلێمانی، لە ماوەی مانگی رەمەزان ٢٥ شوێنی گەشتیاریان داخستووە.

بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری شاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەکانی پشکنین لە مانگی ڕەمەزاندا سەردانی ٩٠٠ خاوەن مۆڵەتی گەشتیاریان کردوە، بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنمایەکان ٢٥ شوێن داخراوە و ٣٦ خاوەنکار پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە. 

لە شاری سلێمانی ١٤٠٠ موڵەتی کارکردنی گەشتیاری دراوەتە خاوەنکاران و لە ڕێگەی لیژنەکانی گەشتوگوزارەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی دواین مەرج و ڕێنمایەکان بەسەر دەکرێنەوە .


PM:12:05:12/05/2021