بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئیندەنوسیا ڕوویدا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەکی بەهێز له‌ باکوری رۆژهەڵاتی ئیندەنوسیا روویدا. 

ناوەندی کەشناسی و بومەلەرزەی ئیندەنوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز لە دوورگەی سوماراتای لە باکووری رۆهەڵاتی ئیندۆنوسیا ڕوویدا، گوڕەکەی ٦.٦ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەترەوە بووە و هیچ ئاماژەیەکی دروستبوونی تسۆنامی بەهۆی بومەلەرزەکەوە نییە.

هاوکات تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە ئاشکرانەکراوە.


PM:01:18:14/05/2021