دوێنێ ئەکتەری ناسراوی عێراقی " نادیە " کە ناسراوە بە نادیە عێراقی لە وڵاتی میسر بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.
بەپێی میدیا میسریەکان، نادیە کۆتایی مانگی رابردوو تووشی کۆرۆنا بووە، دوێنێ گیانی لە دەستداو لە ناوچەی " جیزە " لە رۆژئاوای قاهیرە نێژرا.
ئەو ئەکتەرە ناسراوە لە ساڵی ١٩٩٧ ەوە میسر دەژی و راستە دەورێکی سانەوی هەبوو لە چەندان دراماو فلمدا، بەڵام بە دەورو روخسارە کۆمیدیەکەی لای بینەری میسری و عەرەبی ناسراو بووە.
نادیە لە دایکبوونی ١٩٦٣یەو دەرچووی کۆلیژی هونەرەو لەساڵی ١٩٩٧ هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڵاتیەکی میسری پێکدەهێنێت.
هاوبەشی سەدان کاری بوارە جیاجیاکانی هونەری کردووە.