وێنە.. شاجوانى گەردون بۆ ساڵی (٢٠٢١) دیاریکرا

دوێنێ یەکشەممە ١٦ی ئایار لە مەراسیمێکدا شاجوانى مەکسیک بە شاجوانى گەردون بۆ ساڵی ٢٠٢١ هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی نیوز ٢٤، دوای دواخستنی هەڵبژرادنی شاجوانی گەردوون بۆ ماوەی ساڵێک بەهۆی کۆرۆناوە، دوێنێ شەست و نۆیەمین مەراسیمى هەڵبژاردنى شاجوانى گەردون بۆ ساڵى ٢٠٢١ لە هۆتێلیکى شارى هۆلیۆد لە ئەمەریکا بەڕێوە چوو.

لە مەراسیمەکەدا ئەندریا میزا لەنێوان ٧٤ بەشدار بوو لەلایەن زۆزیبینی تونزی تاجی شاجوانى گەردونی کرایە سەر و هەریەکە لە جولیا گاماى بەڕازیلى و جانیک ماسیکا شاجوانى پیرۆ بە دووەم و سێیەمى پێشبڕکێى شاجوانى گەردون هەڵبژێردران.

ئەندریا میزا تەمەنی ٢٦ ساڵە و خەڵکی وڵاتی مەکسیکە و شاجوانی پێشووی ئەو وڵاتە بووە، هاوکات ئەم خانمە لەناو چەندین رکابەری دیکەی کێبڕکێی شاجوانیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و وەک جوانترین خانمی گەردوون هەڵبژێردرا. 

PM:07:41:17/05/2021