وەزیری دارایی: مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران ئامادەیە

وەزیری دارایی‌و ئابووری هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیە.
دوای چەند مانگێك لەدواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، وەزیری دارایی هەرێم رێباز محەممەد كە چەند رۆژێكە دەست بەكاربووەو لەپشكی بزوتنەوەی گۆڕان پۆستەكەی وەرگرتووە، مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دەبێتە یەكەمین كاری وەزارەتەكەی لەكابینەی هەشتەمی حكومەتداو رایدەگەیەنێت "دوای تەواوبوونی مووچەی مانگی 5، دەستبەجێ مووچەی مانگی 6 كە لە داهاتی نەوت دابینكراوە دابەشدەكرێت".
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ رووداو ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیاردراوە وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەماهەنگییەكی تەواویان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن.
راشیدەگەیەنێت "لە داهاتی نەوت توانیومانە مووچەی مانگی 6 دابین بكەین"، ئەوەش دەخاتەڕوو كە تەنها رێگایەك لە ئێستادا وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی فەرمانبەران و پێداویستییەكانی وڵاتی پێ دابین بكەن، فرۆشتنی نەوتە.



AM:11:48:25/06/2014