ته‌ندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" له‌ماوه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، ٦٦ حاڵه‌تی مردن له په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون".
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی، له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردودا ٦٦ حاڵه‌تی گیانلەدەستدان له په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون، كه ٣٩ كه‌سیان له‌ڕه‌گه‌زی نێربوون، ٢٧ كه‌سیشیان له ڕه‌گه‌زی مێ بوون.
له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون، ٢٤ حاڵه‌تی مردنیان به‌هۆی ڕوداوی هاتوچۆ، ١٠ حاڵه‌تیان به‌هۆی سوتاوی، پێنج حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه، پێنج حاڵه‌تیشیان خۆخنكاندن، چوار حاڵه‌تیان به‌هۆی گوللـه سێ حاڵه‌تیشیان به‌هۆی كاره‌باوه بوون.