خاوەنی کۆمپانیایەکی فاسیۆنی فەرەنسی دەبێتە دەوڵەمەندترین کۆمپانیای جیهان

خاوەن کۆمپانیایەکی فاسیۆن، برنارد ئارنۆ رۆژی دووشەممە توانی ببێت بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، دوای ئەوەی سامانەکەی گەیشتە  ١٨٦.٣ ملیار دۆلار، کە بە هەڵکشانێکی مووشەکی ناوزەد کرا.

بەپێی گۆڤاری " فۆربس " ی فەرەنسی، ئارنۆ توانی کۆمپانیای ئەمازۆنی، جیف بیزوس کە دەوڵەمەندترین کەس بووە بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بخاتە دوای خۆیەوە.

 ئەو کۆمپانیای فاسیۆنە توانی بیزوس بخاتە دوای خۆی کە سامانەکەی ١٨٦ ملیار دۆلارە.

هەروەها کۆمپانیا فەرەنسیەکە توانی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمەریکی " سبیس ئێکس " یش تێپەڕێنێت کە سامانەکەی ١٤٧.٣ملیارە.

سامانی کۆمپانیا فاسیۆنەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە لە ٧٠ ملیارەوە توانی سامانەکەی تا دوێنێ دوو شەممە بگەیەنێتەوە ١٨٦ ملیار دۆلار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار، بەمەش لەماوەی ١٤ مانگدا ١١٠ ملیار دۆلار سامانەکەی بەرزبۆتەوە.



PM:08:38:24/05/2021