ئەو گەنجەی شەپازلەکەی لە ماکرۆن دا کێ یە؟
( وێنەکانی ببینە )


دوێنێ لە کاتێکدا سەرۆکی فەرەنسا لە گەشتێک بوو لە ناوچەی باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی و چووە ناو خەڵکەوە تا بزانێت دوای کۆرۆنا  دۆخی خەڵک چۆنە، لە کاتێکدا " تەوقە " لەگەڵ کەسێکدا دەکات، ئەو کەسە شەپازلەیەکی لێدەدات و دەڵێت " بڕوخێ ماکۆرۆنی".

ئەو کەسە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ بۆتە بابەتی میدیاکانی فەرەنسا و میدیا جیهانییەکان و زیاتر بەدوای شوناسی ئەم گەنجە دا دەگەرێن.
ئەو گەنجە ناوی دامیان تاریل تەمەنی ٢٨ ساڵە و مامۆستای هونەری جەنگە لە قوتابخانەی AMHE لە سان فالییە لە کانتۆنی دروم باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا.

دامیان تاریل ئەکاونتێکی لە ئینستاگرام هەیە تەنها ٨٤ بەشداربوو و هاوڕێی هەیە.

پێش چوار کاتژمێر لە گەیشتنی ماکرۆن رۆژنامەنووسێک چوار کەس بانگ دەکات چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکات یەکێکیان ئەو گەنجە دامیان تاریل دەبێت.

دامیان تاریل گرنگی بە مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستی ئەورپا دەدات.

بەپێی یاساکانی فەرەنسا ئەو گەنجە ئەگەر هەیە تا سێ ساڵ زیندانی بکرێت.

دوێنێ سێ شەممە سەرۆکی فەرەنسا ماکرۆن لە شاری ( لادروم ) لە ناوچەی ( لارمیتاج ) دەچێتە ناو هاوڵاتیانەوە بۆ زانینی دەنگوباسیان، بەڵام لەکاتی تەوقەکردندا کەسێک زلەیەکی لێدەدات، پاسەوانە تایبەتەکانی ماکرۆن پەلاماری کەسەکە دەدەن و دوو کەس دەستگیردەکەن.

ئەم دەستدرێژییە لەسەر ئاستی فەرەنسا کاردنەوەی نێەگتیفی هەبوو زۆربەی لایەنەکان مەحکومیان کرد و بە " گورز لە دیموکراسیەییەتی فەرەنسا " ناوزیان کرد.

سەرچاوە:
میدیا جیهانییەکان



PM:05:35:09/06/2021