ئەو ژنەی سێ منداڵەکەی داخکردبوو دەستگیرکرا ( وێنەکەی ببینە )

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند" ئەو زڕدایکەی سێ منداڵی داخ کردبوو و ئەشکەنجەی دابوون و نانی پێنەدابوون دەستگیرکرا".
 
ئەمڕۆ پێج شەممە پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە" لە نوسینگەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان لەهەولێر سکالایەک تۆمارکرا لەلایەن کەسێک بەناوی ( ر  د. ک ) کە سێ مندالی  لەلایەن زر دایکیانەوە ئەشکەنچە دراون بەناوی ( س. ع. م ) پاشان هەلهاتوە بۆ ناحیەی خەلیفان ."  

  هەروەها هاتووە " بەنوسراوی فەرمی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو ئافرەتە نێردرا بۆ بنکەی پۆلیسی خەلیفان و دەستبەجێ ئافرەتەکە دەستگیرکرا".

باس لەوەش کراوە "ئافرەتەکە بەپێی مادەی ٧ی توندوتیژی خێزانی لەلایەن دادوەری دادگای خەلیفانەوە ڕاگیراوە". 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەی سێ منداڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن زڕدایکیانەوە ئەشکەنجە درابوون و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوەو دادگاکان لەسەر ئەو پرسە جوڵان. 



PM:10:20:10/06/2021