لە هەولێر گەنجێک بەهۆی گیانلەدەستدانی هاوڕێیەکیەوە لەسەر پردێک هەوڵی خۆكوشتنیدا

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ لەسەر پردی شۆڕش گەنجێک بەهۆی گیانلەدەستدانی هاوڕێیەکیەوە هەوڵیدا لەسەر پردێک خۆی فڕێبداتە خوارەوە". 

موقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ بەیانی لەسەر بەرزە پردی شۆڕش لەسەر شەقامی (٦٠) مەتری گەنجێك هەوڵی خۆكوشتنیدا، بەهۆی ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەكی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوبون و هاوڕێكەی گیانی لەدەستدا بوو لەسەر هەمان بەرزە پرد، ئەویش وەكو هاوسۆزیەك و هاوخەمیەك بۆ هاوڕێكەی گەڕابۆوە هەمان شوێن بۆ خۆكوشتن".

باسی لەوەشکردووە، بەدەستخۆشیەوە كارمەندانی هاتووچۆی هەولێر و كارمەندانی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر توانیان لەدوا ساتەكان ڕزگاری بكەن.


PM:12:43:11/06/2021