ئەمشەو جامی یۆرۆ دەستپێدەکات


ئەمشەو هەینی جامی یۆرۆ کە بەهۆی کۆرۆناوە دوا کەوتووبوو دەستپێدەکات و یەکەم یاری خووولەکە لە نێوان ئیتاڵیا و تورکیا ئەنجام دەدرێت. 
لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەمشەو لە کۆمەڵەی یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و تورکیا کاتژمێر ١٠ی شەو لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

یارییەکان کە بە بەشداری ژمارەیەک لە جامەوەر بەرێوەدەجێت، سبەینێ سێ یاری تر سادکەرێن: کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ، هەڵبژاردەی وێڵز لە یاریگای باکۆی ئازەربایجان بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا یاری دەکات. کاتژمێر حەوتی ئێوارەش، دانیمارک و فنلەندا لە یاریگای پارکن ستادیۆن لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارکدا ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.

لە کاتژمێر ١٠ی شەویشدا، هەڵبژاردەی بەلجیکای خاوەنی پلەی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٨، لە شاری سانت پترسبۆرگی ڕوسیا، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە یاری دەکات.



PM:03:15:11/06/2021