سیستانی داوا دەکات پێش ١ی تەموز سەرۆک وەزیران دیاریبکرێت

‌عەلی سیستانی
لە وتاری هەینی، گەورە مەرجەعی شیعەکان عەلی سیستانی داوا لەلایەن عێراقییەکان دەکات پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان هەرسێ سەرۆکایەتییەکە دیارریبکرێن.
نوێنەری سیستانی عەبدولمەهدی کەربەلایی لە وتاری هەینی ئەمرۆدا وتیشی " دەبێت لەم بارودۆخەی وڵاتە خۆشەویستەکەمانی پیادا تێپەڕدەبێت، ئاگاداری ئەو پیلانانە بین کەدەیانەوێت عێراق پارچە پارچە بکەن، دەڵێت " ئێمە گوێمان لێیە کە ئیسرائیل پشتگیری روودانی ئەم قەیرانەی ئەمڕۆ دەکات".
هەروها ناوبراو دەلێت" پاش دەرکردنی مەرسومی کۆماری بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان، پێویستە لەسەر لایەنەکان پەلە بکەن پێش کۆبوونەوەکە هەر سێ دەستەی سەرۆکایەتی دەستنیشان بکەن".



PM:03:03:27/06/2014