لە عێراق ٢٢ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق گیانلەدەستدانی ٢٢ تووشبووی تری کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٨٣١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٩٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٢٥٠ هەزار و ٦٩١ كەس و لەوانە ١٦ هەزار و ٦٩٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ١٨٦ هەزار و ١٩٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:10:12/06/2021