لەیلا علوی سەرباری تەمەنی شۆخێتی خۆی نمایش دەکات

لیلا علوی ئەستێرەی نواندی میسری و عەرەبی لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیشی هێشتا بە شۆخی ماوەتەوە، لە چەند وێنەیەکدا نمایشی جوانی و شۆخی خۆی دەکات. 

لەیلا علوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە وێنەیەکانیان جوانێتی و شۆخێتی ئەو هونەرمەندە پێشان دەدات سەرباری هەڵکشانی تەمەنی. 
 
لەیلا علوی لە باوکێکی میسری و دایکێکی یونانی لە ساڵی ١٩٦٢ لەدایکبووە، سەرەتای کاری هونەری لە تەمەنی ٧ ساڵیدا لەگەڵ خوشکێکی کە ناوی لەمیایە لە بەرنامەی رادیۆییەوە دەستی پێکردووە. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بۆ یەکەم جار لە شانۆگەری " هەشت خاتوون" کە دەرهێنەرەکەی جەمال شەرقاوی بووە، بەشداریکردووە. 
 
لەیلا عەلوی خاوەنی بکالاریۆسە لە بەڕێوەبەرایەتی کاردا. ژیانی هاوسەری لەگەڵ سەرمایەدارێکی میسری بەناوی جەمال مەنسور پێکهێنا، لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە هاوسەرەکەی جیابووە، خاوەنی کوڕێکە کە هەڵی گرتۆتەوە ناوی ( خالیدە ).



PM:10:18:12/06/2021