تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند کە ١ تووشبوو گیانی لە دەستداوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە ١٤ تووشبوو لە ژێڕ ئامێری CPAp دان، هەروەها ٢٠ تووشبووش لە ژێر چآودیڕی چڕدان.

تەندروستی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆی ئەو نەخۆشانەی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون ٩٨ تووشبووەو ١٤ نەخۆشی تازە داخڵکراون و ٨ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون.
 



PM:11:53:12/06/2021