لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌کۆبوونه‌وه‌ی کراوه‌دان، ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن کهلادانی نوری مالکی ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه، به‌ڵام جێگره‌وه‌که‌شی هه‌ر له‌لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌به‌غداوه به سپی میدیای راگه‌یاند که جیاوزای له‌ناو لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیشی له‌سه‌ر کاندیدکردنه‌وه‌ی مالکی و په‌سه‌ند نه‌کردنی له‌لایه‌ن کورد‌و سونهوهو رای مرجعیهتی شیعه، به‌هامه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ رای ئه‌مه‌ریکاو وڵاتی سعودیه‌و چه‌ندین ناوه‌ندی تر، ئه‌گه‌ری لادانی مالکی زۆر به‌هێزه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باس له‌وه ده‌کات له‌کاتی لادانی مالکی‌دا، چانسی زیاتر له‌هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌درێت به کاندیدێکی تر له‌ده‌وڵه‌تی یاسا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له دانانی یه‌كێک له(فالح فه‌یاز، تاریق نه‌جم، عه‌لی ئه‌دیب،) ده‌که‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که زۆر زه‌حمه‌ته ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆک وه‌زیران ببن، چونکه لیستی براوه‌ی یه‌که‌می ناوشیعهیه، هاوکات ده‌یانه‌وێت زامنی راپێچکردنی مالکی نه‌که‌ن بۆ دادگا، بۆیه پێ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌نه‌وه به‌هه‌ر نرخێک بێت.
رۆژی 3 شممه 1ی ته‌موز یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێی عێراق سازده‌کرێت، مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه‌کان عه‌لی سیستانی دوای کرد، پێش ئه‌و واده‌یه، هه‌ر سێ ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێردرێن.