سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به وه‌فدی ته‌یاری
سه‌ردی وتووه که‌هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه له‌گه‌ڵ کاندیدکردنه‌وه‌ی نوری مالکی بۆ
پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران، له‌کاتێکدا پارتی تا سه‌رئێسک دژیه‌تی و ده‌ڵێن "ئه‌گه‌ر
ئه‌و کاندید بکرێته‌وه به‌شداری حکومه‌ت ناکه‌ین".
سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند که دوێنێ 28- 6 له‌کاتی بینینی وه‌فدی ته‌یاری
سه‌ردی به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌میر که‌نانی، یه‌کێتی پێی راگه‌یاندوون که‌ئه‌وان کێشه‌یان
له‌گه‌ڵ که‌س نییه‌و رێز له هاوپه‌یمانی نیشتمانی( شیعه) ده‌گرن کێ کاندید بکه‌ن
بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران. هاوکات له‌چه‌ند رژی رابردوودا تا ئه‌مرۆش وه‌فدی یه‌کێتی
له‌به‌غدا له فریاد رهواندووزیهوهو ئه‌مرۆش د.نه‌جمه‌دین و له‌تیف ره‌شید له‌گه‌ڵ
جه‌عفه‌ری و سه‌رکرده‌کانی تری شیعه کۆده‌بنه‌وه، لهکاتکێکدا لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌شی
هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌یه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
سه‌رچاوه‌که‌ی
سپی باس له‌وه ده‌کات که له‌وبه‌ر دێگه‌ڵه‌وه که پارتی دیموکراتی کوردساتن ده‌گرێته‌وه
رایه‌کی تریان هه‌یه‌و زۆر دژی کاندیدکردنه‌وه‌ی مالکین و له‌لایان هێڵی سووره.
مالکی
که پێش دوو سال له‌مه‌وبه‌ر گه‌ر تاڵه‌بانی نه‌بوایه، نجێفی و سه‌درو حه‌کیم و
بارزانی متمانه‌یان لێده‌سه‌نده‌وه، به‌لآم وا نزیکه‌ی شه‌ش مانگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێمی بڕیوه.