لە بارەی زیادبوون و بەرفراوانی تووشبوون بە کۆرۆنای دالتای هیندی وەزارەتی تەندروستیی عێراق زەنگی مەترسیداریی دۆخەکەی لێدەدات.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ٢١ ی تەموز بڵاوکرایەوە، وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵێویکردەوە " بەهۆی ڕووبەڕوبونەوەی وڵات بە شەپۆلی سێیەمی پەتای کۆرۆنا کە توندتر و خێراترە، فشارێکی زۆر کەوتووەتە سەر نەخۆشخانە و ناوەندەکانی چارەسەری کۆرۆنا و "حاڵەتەکانیش توندتر و مەترسیدارترن لەناویدا چینی گەنجان."
هەروەها هاتووە "ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە شێوەیەکی مەترسیدار و بێپێشینە زیادی کردووە."
وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە کە لە ماوەی ڕابردوودا زۆربەی خەڵکی ڕێکارەکانی خۆپارێزییان پشتگوێخستووە و ئەوەش دۆخەکەی مەترسیدار کردووە."
جەختی کردووەتەوە کە "جۆری نوێی کۆرۆنا بە ناوی (دەلتا) ئاسانتر و خێراتر دەگوازرێتەوە، بۆیە پێویستە هەمووان هاوکار و هەماهەنگ بن."
وەزارەتەکە داوا لە خەڵکی دەکات ئەم کارانە ئەنجام بدەن؛
1- بەستنی دەمامک
2- پێویستی پابەندبوون بە دورەپەرێزی کۆمەڵایەتی لەکاتی کار و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان
3- دورکەوتنەوە لە هەموو گردبوونەوەیەک بە هەر هۆکارێک
4- پەلە بکرێت لە خۆکوتان بە ڤاکسینەکان لە نزیکترین ناوەند و نەخۆشخانە