جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لێبڕینی مووچەی دوو مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لەم دوو مانگەدا لێبڕینی مووچە کۆتایی پێدێت".
بەشار کیکی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیهكی تهلهفزیۆنی رایگەیاند" ئەگەر ۲۰۰ ملیارەکە بەردەوامبێت لێبڕینی موچە کەم دەکرێتەوە".`
ئاماژهی بهوهشكردووه: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە ماوەی دوو مانگدا لێبڕینی مووچە هەڵبگرێت.
راشیگەیاند: ئەو ۲۰۰ ملیارە بودجە نییە و سولفەیە ئەگەری هەیە بەردەوام بێت یان رایگرن، حکومەتی هەرێم پێویستی بە پارەیە بۆیە داوایکردووە ئەو ۲۰۰ ملیارەی وەک سولفە بۆبێت.