"مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران ئامادەیەو بەم نزیكانە دابەش دەكرێت"

بەرپرسێكی باڵای سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرای دەكات، وەزیری دارایی پێی راگەیاندووە، موچەی مانگی 6 ئامادەیە، تەنها ئەوەی ماوە كاتی دابەشكردنەكەی رابگەیەندرێت.
 ماڵپەڕی باسنیوز بڵاویكردۆتەوە كە سەرچاوەیەك پێی راگەیاندون، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر فەرمانی پێدانی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران كردووە كە لە داهاتە ناوخۆییەكان‌و قەرزی كۆمپانیاكا‌و  پارەی نەوتی كوردستان دەدرێت.
هاوكات بەرێوەبەری گشتی كارگێری و دارایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان چێنەر خەفاف رایگەیاندوە، وەزیری نوێی دارایی هەرێم وتوویەتی كە موچەی مانگی 6 ئامادەیە، تەنها ئەوەی ماوە كاتی دابەشكردنەكەی رابگەیەندرێت.



AM:09:32:01/07/2014