بەلجیکا بلیتی قۆناغی هەشتی بڕی و خۆی گەیاندە ئەرجەنتین



درەنگانێکی شەو ناسنامەی کۆتا هەڵبژاردەی قۆناغی هەشت ئاشکرابوو کە ئەویش هەڵبژاردەی بەلجیکابوو.

لەقۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٤ هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکاو بەلجیکا لە یاریگای{ئەرینا فۆنتی نۆڤا} روبەروی یەکبوونەوە، 
هەردوو هەڵبژاردە بەدرێژای دوو گێمی یاریەکە نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەنوو ٩٠ خولەکی یاریەکە بە بێ گۆڵ بەکۆتا هات.
 لە دوو گێمی زیادکراوی یاریەکەدا بەلجیکا دوو گۆڵی لە خولەکەکانی ٩٣ و ١٠٥ دا لەلایەن یاریزانان کیڤن دی برۆینو ، لۆکاکۆوە ،  تۆمار کرد ، لە خولەکی ١٠٧ جولیان گرین گۆڵێکی بۆ ئەمریکا تۆمار کرد بەڵام بێ سوود بوو .
لە کۆتایدا بەلجیکا  خۆی گەیاندە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە چارەکی کۆتایی مۆندیالدا.

ئا/ شاهۆ فایق



AM:01:33:02/07/2014